پەنابەرێكی عیراقی بەتۆمەتی وێنەگرتن زیندانیكرا

  2018-01-12 18:30      174 جار بینراوە        کۆمێنت

 دادگای باڵای هەرێمایەتی لەشاری"شتوتگارت"ی ئەڵمانیا سزای زیندانی بەسەر پەنابەرێكی عیراقیدا   بەتۆمەتی وێنەگرتن لەگەڵ ژمارەیەك كەللەسەری پەرێندراو لەلایەن تیرۆرستانی دەوڵەتی ئیسلامی داعشدا سەپاند.
دادگای شتوتگارت ئاشكرایكرد رۆژی 11 كانونی دووەمی 2018 سزای ساڵ و نیوێكی زیندانی بەسەر پەنابەرێكی عیراقی تەمەن 24 ساڵدا سەپاند، بەپێی بۆچوونی دادگا ئەو وێنەیە كاتێك گیراوە ئەو پەنابەرە بەر لەوەی بگاتە ئەڵمانیا لە تەموزی 2015دا سەرباز بووە لەسوپای عیراقیداو بۆ گاڵتەجاڕی وێنەی لەگەل كەللەسەری شەش داعشدا لەمەیدانی شەڕدا كەبەجێماون گرتووە ئەمەش وەك دەربڕینێكی سەركەوتن و پۆزلێدان لەسایەی سەركەوتندا.
ئەو پەنابەرە لەپایزی 2015 دا وەك پەنابەر گەشتۆتە ئەڵمانیاو ئەو وێنەیەش لەتەلەفۆنە دەستیەكەیدا بینراوە، دادگا پێیوایە ئەو پەنابەرە خودی خۆی نەلەشەڕو كوشتاردا لەو كاتەدا و نەلەهیج كردەوەیەكی سەر پەڕاندندا بەشداری نەكردووە.

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا
س: دۆیچەڤیللە


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو