سلێمانی.. بڕێك ساردەمەنی نەشیاو لەناودەبرێت

  2019-05-23 11:52      95 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی، بڕی 435 كارتۆن چلورە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناودەبات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (23-5-2019)، لەڕاگەیەندراوێكدا لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد، بۆ ڕێگریكردن لەخواردن و خواردنەوەی ناتەندروست و بۆئەوەی كاڵاكان نەخرێنە بازاڕەوە تاكو پشكنینی پێویستی بۆدەكرێت، لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە بڕی 435 كارتۆن چلورە لەناوبرا كەدووجار لەپشكنین دە رنەچووە.
هاوكات لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی بڕیاریاندا بەداخستی سەرتاشخانەیەك لەشەقامی مەولەوی بەهۆی گوێ نەدان بەمەرج و رێنمایە تەندروستیەكان.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو