سلێمانی ... بڕێكی زۆر سێو لەناودەبرێت

  2019-05-23 13:34      67 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی خراپبوون و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێكی زۆر سێوی زەرد لەناودەبەن.
لەلایەن لیژنەی عەلوەی سەر بەلیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت‌ لەدوو قاتعی عەلوەی سلێمانی دەست بەسەر‌ زیاتر لە (26) تۆن سێوی زەرددا دەگرن كەبەهۆی خراپ عەمبار كردنیەوە خراپ بووه شیاوی خواردن نییە‌.
سێوە دەست بەسەردا گیراوەكە لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەكراوە، خاوەنەكانیان بەشێوەی ناتەندروست عەمباریان ‌كردوون و ساردكەرەوەیان بەكارنەهێناوە، بەهۆی ئەوەشەوە سێوەكان‌‌ تەپیوون و بۆنیان ناخۆش و خراپ بوون،‌ لەبەر ئەوە‌ شیاوی خواردن نین.‌ 
بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی، سێوە دەست بەسەردا گیراوەكە لەناو دەبرێت و خاوەنەكانیشیان روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.
لیژنەی عەلوە یەكێكە لەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كەلەبەرەبەیانێكی زووەوە سەردانی عەلوە و سەرجەم قاتعەكانی دەكات تا لەجۆری ئەو سوزە ومیوانەی دەهێنرێت و بەدوكاندارەكان دەفرۆشرێت دڵنیا بێتەوە، لەهەبوونی سەرپێچی و خۆراكە مادەی خراپ، شوێنەكە و خاوەنەكەی رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكاتەوە.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو