سۆشیال دیموكراتەكان و یەكێتی دیموكراتی مەسیحی رێككەوتن

  2018-01-12 18:52      130 جار بینراوە        کۆمێنت
کۆنگرەی رۆژنامەنووسی هەردوو پارت

ئەگەرچی لەرۆژی شەممەی ڕابردوەوە گفتوگۆو دانوساندنەكانی پێكهێنانی حكومەتی هاوپەیمانی ئەڵمانیا لەنێوان یەكێتی دیموكراتی مسیحی بەسەرۆكایەتی ئەنگێلا مێركل و سۆشیال دیموكراتەكانی بەسەرۆكیەتی مارتن شولتز دوور لەچاوی كامێراكان و ڕاگەیاندن دەستیپێكردۆتەوەو لەگەل تەواوبوونی ماوەی دیاریكراویشدا لە سەعات هەشتی بەیانی دوێنی ١١ی كانونی دووەمەوە لەبارەگای سۆشیال دیموكراتەكان تا سەعات نۆو نیوی ئەمڕۆ ١٢ی كانونی دووەم كۆبونەوەكان درێژەیان كێشاو كەناڵەكانی راگەیاندنی ئەڵمانیا لەچاوەڕوانی ئەنجامەكانیدا بوون، دواجار سەرچاوەكان ڕایانگەیاند هەرسێ سەركردەی  یەكێتی دیموكراتی مەسیحی ئەنگێلا مێركل و هۆرست زیهۆفەرو مارتن شولتز لەسۆشیال دیموكراتەكان گەیشتنە ڕێكەوتنی بنەرەتی لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی ئەڵمانیاو چاوەڕوان دەكرێ دوای ڕەزامەندی لیژنەی لایەنەكانی دانوساندن حكومەتەكە ڕابگەیەندرێ.
گفتوگۆكانی شەو ڕوژێكی درێژی پێنج شەممەو هەینی سەبارەت بەكۆچ و پەنابەران و ئابوری و باج و وزە زۆرینەی كاتەكانی داگیركردبوو بەشێوەیەك وەك ڕاگەیاندنەكان ئاشكرایانكرد تا سەعات حەوت و نیوی ئەم بەیانیە هەینی ١٢ی كانونی دووەم هیچ ئاماژەیەك نەبوو بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەك بەگەیشتن بەرێكەوتن.
ئەگەرچی دوا بڕیاری ڕاگەیاندنی حكومەتەكە نەدراوە تەنیا ئەوە نەبێت كە لەسەر بنەماكانی ئەو حكومەتە ڕێكەوتوون ئەمەش پێدەچێت بۆ شكاندنی ئەو سنورە پێنج رۆژیە بێت كە بۆ خولی دووەمی دانوساندنەكان دیاریكراوە، چونكە دانوساندنەكان لەوە زیاتر كات هەلناگرێ و دەبی هەڵبژاردن بكرێتەوە.
لە ٢٤ی ئەیلولی ساڵی ڕابردوەوە واتە نزیكەی چوار مانگە هەڵبژاردنەكانی ئەڵمانیا ئەنجامدراوەو تا ئێستا نەتوانراوە حكومەتی نوێ پێكبهیندرێت، هەر لەساڵی ڕابردوودا دوای سێ مانگ لەدانوساندنی هاوپەیمانی جامایكای نێوان یەكێتی دیموكرات مەسیحی و سەوزەكان و دیموكراتی ئازاد ئەنجامەكەی بەشكستی رێكەوتن كۆتایی هات و لەگەڵ ساڵی نوێشدا دانوساندنەكانی نێوان یەكێتی دیموكراتی مەسیحی و سۆشیال دیموكراتەكان دەستیپێكرد.
چاوەڕوانیش دەكرێ ڕۆژی 21 ی ئەم مانگە سۆشیال دیموكراتەكان كۆنگرەی گشتی حزبەكەیان بەرێوەبەرن بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر ڕەشنوسی ئەو ڕێكەوتنە بدەەن كە لەدانوساندنەكاندا لەسەری پێكهاتوون.
سەبارەت بەڕێكەوتن لەسەر هێڵە گشتییەكانی هاوپەیمانی نوێی ئەڵمانیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی هاوبەشدا لەبەرلین بەیاننی ئەمڕۆ 12ی كانونی دووەمی 2018 مارتن شولتزی دانوساندكارو سەرۆكی سۆسیال دیموكراتەكان وتی: ئێمە ئەنجامی باشمان بەدەستهێناو سەركردایەتی حزبەكەشی ڕاسپارد بۆ كۆنگرەی گشتی و دانانی رێوشوێنی دەستپكردنی گفتووگۆكان لەسەر وردەكاری هاوپەیمانی لەگەڵ یەكێتی دیموكراتی مەسیحیدا، هەمانكات ئەنگێلا مێركل خۆشحاڵی خۆی بەرێكەوتنی تەوافوقی دەربڕی و پێیوایە دەبێ ئەو بازنەیە لەبەردەم كۆمەڵگای ئەڵمانیدا گەورە بكرێ.
 لای خۆشیەوە هۆرست زیهوفەری سەركردەی مەسیحی كۆمەڵایەتی پێیوابوو ئەنجامەكە ڕازیبونی هەموانەو یەكێتی دیموكرات مەسیحی بەگشتی پێی باشەو كۆنگرەی حزبەكەشیان بەپێویست نازانێ. لەگرنگترین خاڵەكانی ئەو ڕێكەوتنەش كە ماوەی چوارمانگە لەسەری پێكنایەن پرسی رێگەدانە بەهاتنی منداڵ و خێزانی ئەوانەی مافی پەنابەریان وەرگرتووەو ئەم كەیسەیان بەدیاریكراوی و سنوردار هێشتەوە تا بەرچاو ڕونیەكی زیاتر وەردەگرن مانگانە كورتی دەكەنەوە لەهاتنی هەزار كەسدا بەپێی سەركردە دانووسندنكارەكانی یەكێتی دیموكراتی مەسیحی لەگەل مسۆگەركردنی دیاریكردنی رێژەی هاتن و ڕێگەدان بەمانەوەی پەنابەران  ساڵانە لە 180،000 بۆ 220،000 هەزار كەس 
شیهاب عوسمان – ئەڵمانیا
س: كەناڵی دووی فەرمی ZDF

 

 
 
بارەگای پارتی سۆسیال دیموكراتەكانی ئەڵمانیا لە بەرلین

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو