دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

  2019-05-24 10:23      170 جار بینراوە        کۆمێنت

لەچەند رۆژی داھاتوودا پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەک لەکارگەو شوێنە پیشەسازییەکانی سلێمانی جێبەجێدەکرێت.
سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: بڕیارە لە 10 رۆژی داھاتوودا پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا لەکارگە و شوێنە پیشەسازییەکانی بازیان دەستپێبکات، وتیشی: دواتریش پڕۆژەی گەورەی دانانی پێوەری زیرەک بۆ سەرجەم بەشداربووانی کارەبا کە ھاووڵاتیانن لەپارێزگاکانی ھەرێم دەستپێدەکات، دەبێت یەک مانگ پێش دەستپێکردنی پڕۆژەکە رووپێوییەک ئەنجام بدرێت.
روونیشیكردەوە، دانانی پێوەری زیرەک بۆ بەشداربووانی ھاووڵاتیان، کێشەی کەمی کارەبا چارەسەر دەکات و بەفیڕۆدان و سەرپێچییەکان ناھێڵێت کۆنتڕۆڵی کێشەو گرفتەکانی کارەبا دەکات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو