ئەندامێكی پەرلەمان: هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێت

  2019-05-24 15:03      89 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەرشیف

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایدەكات، سه‌رجه‌م رێكاره‌ یاساییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌واو كراوه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كاتی دانیشتنه‌كه‌ دیاریبكات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم لەپه‌رله‌مان، به‌و پێیه‌ش پێده‌چێت لەڕۆژانی دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.
زیاد جه‌بار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لەفراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به(PUKmedia)ی راگه‌یاند: به‌پێی رێكاره‌ یاساییه‌كان بێت، ده‌بێت هه‌فته‌یەی ئاینده‌ لەپه‌رله‌مان هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تائێستا هه‌یه‌ بەڕه‌سمی ماوه‌و كاتی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان دیارینه‌كراوه‌ .
راشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م رێكاره‌ یاساییه‌كان ته‌واو بووه‌و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌، دانانی رۆژی دانیشتنه‌كه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، وتیشی: بەپێی یاساو په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، بۆ هه‌ر دانیشتنێك ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان 48 سه‌عات پێش دانیشتنه‌كه‌ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ئاگاداربكاته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو