فەرەنسا 30 خێزانی كوردی وەرگرت

  2019-05-24 19:36      142 جار بینراوە        کۆمێنت

فەرەنسا لەڕێگەی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی 140 کوردی ئێزدی وەک کۆچبەر وەرگرت و لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بۆ فەرەنسا گوێزرانەوە. 
کۆنسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لەهەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، فەرەنسا لەڕێگەی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، 30 خێزان کە نزیکەی 140 کوردی ئێزدین وەک کۆچبەر وەرگرتووەو لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بۆ شاری تۆڵۆسی فەرەنسا گوێزراونەتەوە.

لەڕاگەیەندراوەكەشدا هاتووە، ئەو هەوڵە بەشێکە لەپرۆگرامی یارمەتیی مرۆیی لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنساوەو  بیمەی پاراستن، پەروەردە و هەروەها پاڵپشتیی دەرمانی و کۆمەڵایەتی بۆ خێزانەكان فەراهەم دەكرێت.

وەرگرتنی ئەو کۆچبەرانە بەپێی رێککەوتنێک بووە کە دوو هەفتە پێشتر لەپاریس لەنێوان رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و حکومەتی فەرەنسا واژۆ کراوە. 


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو