ترەمپ: رەزامەندم هێزی زیاتر رەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت

  2019-05-24 20:56      130 جار بینراوە        کۆمێنت

میدیای ئەمریکا ئاشكرایكردووە، سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندیی نیشانداوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ئێران هێزی زیاتر رەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت و لەو چوارچێوەیەشدا 3000 سەربازی دیكە رەوانەی ناوچەکە دەکرێت.
رۆژنامەی بزنس ئینسایدەر بڵاویکردووتەوە، ئەمڕۆ هەینی 24-5-2019، بەپێی رێككەوتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاو پاتریک شاناهان وەزیری بەرگریی بەوەکالەت 3000 سەربازی دیكە بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رەوانە دەكرێت.
کەناڵی  CNN  ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، چاوەڕوان دەکرێت مووشەکی پاتریۆت و فڕۆکەی چاودێریی بێ فڕۆکەوان و هێزی پێویست بۆ ئەو ئامرازانە بۆ کەنداو بنێردرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو