لەبارەی پێدانی دەرماڵەی منداڵ رونكردنەوە دەدرێت

  2019-05-25 10:59      588 جار بینراوە        کۆمێنت
رونكردنەوەی وەزارتی دارایی و ئابووریی هەرێمی

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشكرایكرد، هیچ بڕیارێك نییە بۆ زیادكردنی دەرماڵەی خێزان و منداڵ.
لەچەند رۆژی رابردوو لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاداشتێك بەرزكرایەوە بۆ زیادكردنی دەرماڵەی منداڵ لە 10 هەزار دینار بۆ 25 هەزار دینار.
بەپێی یاسای مووچەی فەرمانبەران ژمارە 22ی ساڵی 2008 بڕگەی 2/أ لەماددەی 14 دەرماڵەی منداڵ 10 هەزار دیناری مانگانەیە بۆ هەر منداڵێك.
هاوكات بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە وتی: راستە یاسایی فەرمانبەرانی یەكگرتووی عیراق لەهەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت، بەڵام هەر بڕیارو یاسایەك راستەوخۆ جێبەجێ ناكرێت، ئەگەر لەپەرلەمانی كوردستان یا لەئەنجوومەنی وەزیران بەركار نەكرێتەوە.
باسیلەوەشكرد، ئەگەر حكومەتی عیراق بڕیار بدات لەسەر زیادكردنی دەرماڵەی منداڵ 10 هەزار دینار، یاخود خێزان 50 هەزار دینار، ئەوا پێویستە لەكوردستان-یش بەركار بكرێت بەپێچەوانەوە كاری پێ ناكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو