كۆسرەت ڕەسول عەلی ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ پیرۆز دەكا

  2018-01-12 22:07      172 جار بینراوە        کۆمێنت
كۆسرەت ڕەسوڵ.. ‎جێگری سكرتێری گشتی ‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

 ‎بەناوی خوای گەورەو میهرەبان ‎
بەڕێزان: سەرنووسەر و ستافی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێی ئازیز
 ‎لەساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەكەمان، ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ لەدڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم و دەخوازم لەپێشكەوتنی بەردەوامدا بن. ‎دەرچوونی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ وەك یەكەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی دوای ڕاپەڕین داهێنانێكی تری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو، كە ئەوێ ڕۆژێ لەهەولێری پایتەختەوەو بە بەشداری نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی كورد توانرا یەكەم ژمارەی لێ چاپ و بڵاوبكرێتەوەو تا ئەمڕۆ بەردەوامە، كوردستانی نوێ لەتەمەنی پڕ بەخششی خۆیدا قوتابخانەیەكی پڕ بەرهەم بووە بۆ پێگەیاندنی كادیران و نووسەران و ڕۆژنامەنووسان، بۆیە ئەمڕۆ زۆر زیاتر لەجاران ئەركی رۆژنامەكەو ستافەكەی قوڕسترە لەجاران و پێویستە وەك هەمیشە كوردستانی نوێ فێرگەو قوتابخانەی ڕۆژنامەنووسان و گەیەنەری دەنگی ڕاستەقینەی یەكێتییەكان و كوردستانیان بێ. ‎ئەندامانی خێزانی كوردستانی نوێ... ‎ڕۆژنامەی كوردستانی نوێی زمانحاڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەركە لەسەری داكۆكیكاری سەرسەختی ڕێباز و بەرنامەو پەیڕەو و پڕۆگرامی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و مینبەری سەرجەم دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكان بێ، زمانحاڵی هەموو یەكێتییەكان بێ بەبێ جیاوازی و هەموو كادیر و ئەندامانی یەكێتی بەگوێرەی سەنگ و قوڕساییان دەرفەتی گونجاوی دەركەوتنیان بۆ بڕەخسێنرێ و هاوكات كوردستانی نوێ بكەنە ئەو مینبەرە فەرمییەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان سیاسەتی ڕوون و ڕاشكاو و ڕاستەقینەی یەكێتی تیا ببینین. ‎لەم ڕۆژە پیرۆزەدا لەپاڵ پیرۆزبایی كردن لەخۆمان، پیرۆزبایی گەرمم ئاراستەی سەرجەم ئەو نووسەرو ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسانە دەكەم كە بۆ ڕۆژێك لە ڕۆژنامەكەمان كاریان كردووەو پێگەیشتوون و ئێستا لەشوێنی تر كاردەكەن، هەروەك بەگەرمی دەستی ماندوونەبوونی ئێوەی بەردەوام لەكاركردن دەگوشم و ئومێدمە وەك هەمیشە بە گڕوتینەوە بتانبینم و بەردەوام بن و هەموو بەیانییەك لەگەڵ خۆر كوردستانی نوێ بۆ كوردستانێكی نوێ هەڵبێ. ‎
كۆسرەت ڕەسول عەلی
 ‎جێگری سكرتێری گشتی ‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان
٢٠١٨/١/١٢

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو