ئێران: چەکە نهێنییەکانمان کەشتییەکانى ئەمریکا نقومى دەریا دەکەن

  2019-05-25 11:28      217 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەمریکا بوونى سەربازى خۆى لە کەنداو بەهێزدەکات

ئەمڕۆ شەممە 25ى ئایار، بەرپرسێکى سەربازى ئێرانى هەڕەشەى تووندى لە ئەمریکا کردو رایگەیاند، لەڕێى چەکى نهێنییەوە کەشتییە جەنگییەکانى ئەمریکا لە کەنداو نقوم دەکەن، بێ ئەوەى وردەکارى زیاتر ئاشکرابکات.
ژنەڕاڵ مورتەزا قوربانى، راوێژکارى سەرکردایەتى سەربازى ئێران، بەئاژانسە ناوخۆییەکانى هەواڵى ئێرانى راگەیاند: بەبەکارهێنانى چەکى نهێنى کەشتییەئەمریکییەکان و ستافەکانیان نوقمى قووڵایى دەریاکان دەکەین.
ئاژانسى رۆیتەرز لەزارى قوربانییەوە بڵاویکردەوە: " بپێم وایە ئەمریکییە ئاقڵمەندەکان و سەرکردە خاوەن ئەزمونەکانى ئەمریکا رێگەنادەن ئەمریکییە رادیکاڵەکان جەنگ لەگەڵ ئێراندا دەستپێبکەن".
چەند رۆژێک لەمەوبەر، ئیدارەى ئەمریکا، لەچوارچێوەى تووندترکردنى گووشارەکانى سەر ئێران، کەشتییەکى گەورەى فڕۆکەهەڵگر و چەندین فڕۆکەى جەنگى جۆرى B52ى رەوانەى ناوچەى کەنداو کرد.
دواى ئەوەى ساڵێک لەمەوبەر، ئەمریکا لە رێککەوتننامەى ئەتۆمى کشایەوە، دەستیکرد بەسەپاندنى سزاى ئابوورى قورس بەسەر ئێراندا، لەگەڵ هاتنى بەهارى ئەمساڵیشدا، گووشارەکانى ئەمریکا گۆڕان بۆ لەشکرکێشى و هەڕەشەى سەربازى، ئەوەش دۆخى ناوچەکەى زیاتر ئاڵۆزکردووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو