كەسێك بەتۆمەتی دزینی 7 دەفتەر دۆلار دەستگیركرا

  2019-05-25 12:31      106 جار بینراوە        کۆمێنت
تاوانبارێك 70,000 دۆلار دەدزێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، هێزەكانمان لەبنكەی پۆلیسی ناحیەی ئیسێوەی سەر بەقەزای پشدەر تۆمەتبارێیان بەتۆمەتی دزینی حەوت دەفتەر دۆلار دەستگیركردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین لەراگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەست PUKnow كەوتووە ئاشكرایكرد، هێزەكانمان لەبنكەی پۆلیسی ناحیەی ئیسێوەی سەر بەقەزای پشدەر (قەڵادزێ) لەگوندی قندۆڵ تۆمەتبارێكیان بەناوی (ش. ح. ح) لەدایك بووی ساڵی 1988، دانیشتووی هەولێر گوندی سێبەردان دەستگیر كرد كە تۆمەتبارە بەدزینی 70,000$ حەفتا هەزار دۆلاری ئەمریكی و چەكێكی جۆری ویزە لەشاری هەولێر.
لەراگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكرا، ئەو تۆمەتبارە پاش ئەنجامدانی تاوانەكەی بەرەو ئێران رایكردووەو دوای بەدەستهێنانی زانیاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر شەوی رابردوو ویستویەتی بەشێوەیەكی نایاسایی لەڕێگەی سنورەكانی قەزای پشدەر بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان، بەڵام دەستبەجێ دەستگیر كرا.
پۆلیسی راپەرین راشیگەیاندووە،  دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو تۆمەتبارەدا بەوتەی خۆی خێزانێك لەگەڕەكێكی شاری هەولێر بەنیاز بوون بۆ گەشتوگوزار بچنە دەرەوەو پاش ئەوەی سەفەر دەكەن دەچێتە ماڵەكەو بەهاوكاری یەكێك لەئەندامانی باندەكە بڕی 70,000$، كە دەكاتە 7 دەفتەرو چەكێكی جۆری ویزەی دزیووە.
ئەو تۆمەتبارە پێشتر لەلایەن پۆلیسی هەولێر لەگەڵ دوو تۆمەتباری تر بەبڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە، بەڵام رایكردووە بۆ ئێران و پاش گەڕانەوەشی لەلایەن بنكەی پۆلیسی ناحیەی ئیسێوەی سەر بە قەزای پشدەر دەستگیر كرا.
دادوەر بڕیاریدا بەڕاگیركردنی بەماددەی 443 لەیاسایی سزادانی عیراق، دوای تەواو بوونی رێوشوێنی یاسایی ئەو تۆمەتبارە رادەستی پۆلیسی هەولێر دەكرێتەوە، مەلەفی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو