دەست بەسەر بڕێكی زۆر خواردنەوە كحولییەكاندا گیرا

  2019-05-25 13:58      114 جار بینراوە        کۆمێنت
فرۆشتنی ماددە كحولییەكان لەمانگی رەمەزان سنوردار دەكرێت

لەدوو هەفتەی رابردوودا لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆری كحولدا گیراوە، ئەمە لەكاتێكدا لەمانگی رەمەزاندا رێگە لەخواردنەوەی ئاشكرای ماددە كهولییەكان گیراوەو فرۆشتنیشی سنوردار دەكرێت.
گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، قائیمقامیەتی سلێمانی لیژنەیەكی تایبەتی دروستكردووە، كە رێگری لەفرۆشتن و بەئاشكرا خواردنەوەی كهول دەكات، بۆ رێزگرتن لەمانگی رەمەزانی پیرۆزو رۆژووانان.
گۆران قادر باسیلەوەشكرد، لیژنە هاوبەشەكان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، توانیومانە تارادەیەكی زۆر باش رێگری لەخواردنەوەی كهول بەئاشكراو لەسەر شەقام و  شوێنەگشتیەكان و لەكاتی هەبوونیدا دەستی بەسەردا دەگرێت، هەر كەس و شوێنێك سەرپێچی كردبێت روبەروی لێپرسینەوە كراونەتەوە.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئاشكراشیكرد، بەشێك لەڕۆژووانان سەردانی شوێنەگشتیەكان دەكەن، هەندێكیان لەوشوێنەی لێی دانیشتوون بەربانگ دەكەنەوە، ناكرێت لەم مانگەدا هەستیان بریندار بكرێت و خەڵكانێك هەبن لە‌بەرچاویانەوە خواردنەوە كهولیییەكان بخۆنەوەو ببنە مایەی بێزاركردنیان، وتیشی: لیژنەی مانگی رەمەزان لەچەند رۆژی رابردوودا دەستیان بەسەر بڕێك خواردنەوە كحولییە هەمەجۆرە‌كاندا گرتووە، دوای جەژنی رەمەزانیش بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی خواردنەوەكان لەناودەبرێن، خاوەنی ئەو دوكانانەشی سەرپێچیان كردووە روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو