مەکتەبی سیاسی: كوردستانی نوێ، قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندن و بره‌ودان بووه‌ به‌ توانا و ئه‌زموونی رۆژنامه‌نووسی

  2018-01-12 22:57      334 جار بینراوە        کۆمێنت
لۆگۆی کوردستانی نوێ

بەبۆنه‌ی بیست و شه‌ش ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ  ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی  سیاسی یه‌كێتی  پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی  كوردستانی نوێ ده‌كات ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌ڕێزان/ سه‌رنوسه‌ر و نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانی نوێ
بابه‌ت/ پیرۆزبایی
به‌سڵاوێكی گه‌رمه‌وه‌، پیرۆزبایی یادی بیست و شه‌ش ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، له‌ئێوه‌ی به‌ڕێزو ته‌واوی نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و  كارمه‌ندان و خوێنه‌رانی  ئازیزی كوردستانی نوێ ده‌كه‌ین.
كوردستانی نوێ، جگه‌ له‌وه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ ڕۆژانه‌ی كوردی، شانازییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و یه‌كێتی، له‌هه‌مان كاتدا، رۆژنامه‌یه‌كی سه‌نگین و  هاوسه‌نگ و پابه‌ند به‌ پڕه‌نسیپه‌كانی یه‌كێتی و  پیشه‌یی بوون و ئاكاری كاری ڕۆژنامه‌نووسیه‌. 
كوردستانی نوێ، قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندن و بره‌ودان بووه‌ به‌ توانا و ئه‌زموونی رۆژنامه‌نووسی خزمه‌تێكی به‌رچاوی به‌ كورده‌واری و  كوردایه‌تی كردووه‌، چاوه‌روانین بۆ ساڵی داهاتووش، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌ركه‌ نوێیه‌كان و هه‌ڵومه‌رجی  گۆڕاوی كوردستان و ناوچه‌كه‌، به‌رنامه‌رێژی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانی نوێ هه‌میشه‌ پێشه‌نگ بێت له‌خزمه‌تكردندا.
دووباره‌ پیرۆزه‌و سه‌ركه‌وتووبن.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2018/1/12

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو