‎كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی هێزی لاوانەو هەمیشە بەخوێنی لاوان تازە دەبێتەوە

  2019-05-25 23:22      148 جار بینراوە        کۆمێنت

بەبۆنەی 20مین ساڵیادی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستا، كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لەڕێكخراوی ئازادی لاوان دەكات.‎

دەقی پیرۆزباییەكەی كۆسرەت رەسوڵ...
بەڕێزان: سكرتێرو ئەندامانی سكرتارییەتی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان ‎
لە(٢٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەكەم و هیواخوازم بەردەوام بن لەخزمەتكردنی لاوانی كوردستان، لەماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان وەك ڕێكخراوێكی گرنگ و كاریگەر توانیویەتی خزمەتی لاوان بكاو لەڕێگای پڕۆژە ستراتیژییەكانی وەك رێكخراوێكی تایبەت بەلاوان لەنێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوەن دیدگاو بەرنامەی روون بووە بۆ خزمەتی لاوان و ڕەخساندنی دەرفەتی گونجاو بۆ لاوان بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتر لەكۆمەڵگا. ‎بۆ ئەمڕۆ، لەدوای دوو دەیە لەخزمەتكردن، ئەركە لەسەر ستافی ڕێكخراوی ئازادی لاوان، بەبەرنامەو پلانی نوێوە بەردەوام بن لەخزمەتكردنی لاوان و دیدگای تازە بخەنەڕوو بۆ بەكارهێنانی توانا لەبن نەهاتووەكانی لاوان لەسێكتەرە جیاوازەكان و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ئامانج و ئاواتەكانی لاوان و دابینكردنی دەرفەتی یەكسانی كاركردن بۆیان.
جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەكەم و وەك هەمیشە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانتان بۆ دەردەبڕم و دووپاتی دەكەینەوە كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان هێزی لاوانەو هەمیشە بەخوێنی لاوان تازە دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو