عومەر فەتاح: ئەم یادە بكەنە دەرفەتێك بۆ پێداچوونەوەو داڕشتنەوەی شێوازی نوێی‌ خەبات‌

  2019-05-26 00:07      180 جار بینراوە        کۆمێنت

بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان، عومەر فەتاح كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لەسكرتێرو سكرتارییەت و ئەندامانی رێكخراوەكە دەكات.
دەقی پەیامەكەی عومەر فەتاح...
بەڕێزان/ سكرتێرو سكرتارییەت‌و تەواوی ئەندامانی ئازادیی لاوان 
لەیادی بیست ساڵەی دامەزراندنی رێكخراوە تێكۆشەرەكەتان گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەم، دەستخۆشیتان لێدەكەم، كە لەماوەی ساڵانی رابردوودا تائێستاش لەخەباتی رێكخراوەیی‌و مەدەنی خۆتاندا خزمەتی بەرچاوتان بەلاوانی كوردستان كردووە لەهەموو بوارەكاندا. سەرباری خزمەت‌و چالاكییە زۆرەكانتان، بەڵام هێشتا ئەركی گەورە ماوە جێبەجێ بكەن بۆ خزمەتكردنی زیاتری گەلەكەمان بەگشتی‌و لاوان بەتایبەتی، بۆیە هیوادارم ئەم یادە بكەنە دەرفەتێك بۆ پیاچوونەوەو داڕشتنەوەی شێوازی نوێی‌ خەبات‌و ئەو ئەركە نوێیانەی پێویستە رایپەرێنن. 
یادەكەتان پیرۆزبێت‌و وەك هەمیشە سەركەوتوو و سەرفرازبن. 
عومەر فەتاح 
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) 
25-5-2019

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو