مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی رێكخراوی ئازادی لاوان دەكات

  2019-05-26 11:30      57 جار بینراوە        کۆمێنت

بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان، مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لەسكرتێرو ئەندامانی رێكخراوەكە دەكات.دەقی پەیامەكە..
بەڕێزان/ سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی 
ڕێكخراوی ئازادی لاوان
بابەت/ پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم...
بەناوی مەكتەبی ڕێكخراوەدیموكراتییەكانی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەڤاڵانمان لەمەكتەب و ڕێكخراو و سەندیكاو كۆمەڵە و ئۆرگانەكانی سەر بەمەكتەبەكەمانەوە، لەیادی (20)بیست ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستاندا، چەپكە گوڵی پیرۆزبایی خۆمانتان ئاڕاستەدەكەین، لە ڕێگەی ئێوەشەوە سڵاو ڕێز و پیرۆزباییمان پێشكەش بەئەندامانی رێكخراوەكەتان و سەرجەم لاوانی كوردستان دەكەین، ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان، وەك دیارییەكی قەشەنگی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ لاوانی كوردستان بە بێ جیاوازی ، یەكێكی دیكەبوو لەدەستكەوت و بەخششەكانی (سەرۆك مام جەلال) و یەكێتی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، ڕێكخراوە تێكۆشەرەكەتان ، بەپێی قۆناغە جیاجیاكان، خەرمانێك لەخزمەت و دەستكەوتتان پێشكەش بەلاوانی كوردستان كردوە ، هەردەم دەنگی حەقی لاوان بوون بەبێ گوێدانە، ئینتیمای حزبی و ڕێكخراوەییان، هەمیشەخوێندنگایەكی تێكۆشانی گەورەبوون، بۆ پەروەردە و پێگەیاندنی سەدان و هەزاران لاو لە كوردستاندا، كە لەئێستادا لەئۆرگانە حكومی و حزبی و ڕێكخراوەییەكاندا ڕۆڵ دەبینن و جێگە و پێگەیان دیارە، سەرباری بوونی قەیرانە سیاسی و ئابوریەكان، بێدرێغی لەسەرتاسەری كوردستاندا لەخزمەتی لاواندابوون، لەپێناوی بەدیهێنانی خواست و خەونە ڕەنگاڵەییەكانیاندا، دەخوازین ئەم یادە ببێت بەخاڵێكی گرنگی وەرچەرخان بەئاراستەی گەشەسەندن و گۆڕانكاری بنەڕەتی وسەردەمییانە لەڕێكخراوەكەتان و شێوازی خەباتكردنتاندا، ئێمەش لەمەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان وەك هەمیشە ئامادەی پشتیوانی و هاوكارییتانین، لەپێناو ئایندەیەكی باشتر بۆ ڕێكخراوەكەتان ولاوانی كوردستان بەگشتی، ئومێدەوارین بەگیانی سەرەتاكانی خەباتكردنەوە جەسور و ماندوونەناسانە كۆشش بكەن بۆ داهاتویەكی پرشنگدار  بۆ كوردستانەكەمان و ڕێگاو بەرنامە و پلانی تەندروست و سەردەمیانە بگرنەبەر، لە فشار خستنە سەر حكومەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان، بۆ ڕەخساندنی هەلی كار و خزمەت بەلاوانی بێكار و ڕاهێنان و ئامادەكردنییان بۆ ناوەندەكانی كاركردن، خەرمانی خزمەت و دەستكەوەتەكانتان بۆلاوان گەورە و بەرچاوە، درێژەپێدان و فراوانتركردنی ماندووبونی زیاتری دەوێت ، لێشتان ڕادەبینین لە ئاستی پێداویستی قۆناغەكەو چاوەڕوانی لاواندابن، وەك كە هەبوون، جارێكی دیكە پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆمانتان بۆ دووپاتدەكەینەوە، بەو هیوایەی ساڵی ئایندەی تەمەنتان پڕدەستكەوت و خزمەت بێت بۆلاوانی كوردستان، هەرلەم یادەشدا سڵاو و دەستخۆشی دەنێرین، بۆ هەموو ئەوانەی لە سەرەتاوە و لەمێژووی (20) بیست ساڵەی ڕێكخراوی ئازادی لاواندا خەبات و خزمەتییان كردوە.
هەرشاد و سەربەرز و سەركەوتووبن.
ڕێكخراوە دیموكراتییەكانی
ی.ن.ك
26-5-2019

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو