ئۆجەلان: چاوەڕێ دەكەم كۆتایی بەچالاكییەكەتان بهێنن

  2019-05-26 12:56      182 جار بینراوە        کۆمێنت

عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە داوای لەچالاكانی سیاسی و كادرانی حیزبەكەی كرد، كۆتایی بەمانگرتن بهێنن.
بەیانی ئەمڕۆ 26-5-2019 پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیان لەئیستەنبوڵ ئەنجامداو تێیدا دوایین پەیامی ئۆجەلان-یان بڵاوكردەوە.دەقی پەیامەكە:
“هەڤاڵانی هێژا؛
لەپێش هەموانەوە ئەو هەڤاڵانەی بەشداریی مانگرتن لەخواردن و رۆژووی مردن بوون، لەچوارچێوەی ئەو لێدوان و روونكردنەوە بەرفراوانەی، كە 2 پارێزەری من پێتانی رادەگەیەنن، چاوەڕێ دەكەم كۆتایی بەچالاكییەكەتان بهێنن.
بەڕوونی و بەسادەیی ئەوە رادەگەیەنم، كە مەبەستی ئێوە بۆ من روونە و خۆشەویستی و سوپاسی خۆمتان پێشكەش دەكەم.
بەتایبەتی رایدەگەیەنم و ئومێدی ئەوە دەكەم ئێوە لەئێستا بەدواوە بە بەهێزی و بەئیرادەیەكی پێویستەوە لەگەڵم بن و رێ بكەن.
بەپێشكەشكردنی خۆشەویستی و سڵاوی بێكۆتایی.
22-5-2019_ 1ی جۆزەردان
زیندانی ئیمڕالی
عەبدوڵڵا ئۆجەلان
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو