سلێمانی ... دەست بەسەر ژمارەیەك دەمانچەدا دەگیرێت

  2019-05-26 13:02      274 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی هەبوونی سپرنگی بەهێز و پارچەیەك ئاسن تێیدا، لیژنە هاوبەشەكان دەست بەسەر ژمارەیەك یاری دەمانچەی منداڵدا دەگرن و لیژنە هاوبەشەكانیش داوا لەدایكان و باوكان دەكات بە وریاییەكی زیاترەوە ئاگاداری منداڵەكانیان بن.
ئەمڕۆ یەكشەممە 2019.5.26 لیژنەی یەكی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر زیاتر لە (50) دەمانچەی موروی منداڵانەدا گرتووە كە بەهۆی هەبوونی سپرینگە بەهێزەكەیەوە مەترسی بۆ سەر منداڵ و بەركەوتنی بەشوێنێ ناسكیان دروست دەكات، هەبوونی سپرینگێكی بەهێزی لەوجۆرە و بەكارهێنانی بۆ تەقادنی موروەكە، مەترسی بەركەوتنی چاو یان ئەندامێكی ناسكی تر لەلەشی ئەو منداڵانەی یاری پێدەكەن‌ دروستدەكات.
لەگەڵ ئەوەی لەكاتی دروستكردنەكەیدا پارچە ئاسنیان بۆ قورسكردنی كێشی دەمانچەكە بەكارهێناوە و بەساغی لەدەسكی دەمانچەكە دانراوە، وادەكات لەكاتی بەركەوتنی بەشوێنێكی منداڵ مەترسی شكان دروست بكات.
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنیەی لەناوبردنەوە تەواوی ئەو یاریانەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەكەی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
داوا لەدایكان و باوكان دەكەین بەوریاییەكی زیاترەوە ئاگاداری منداڵەكانیان بن لەكڕینی ئەو جۆرە یاریانە و لەكاتی هەبونیدا لەدووكانی گەڕەكەكانیاندا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لێ ئاگاداربكەنەوە.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو