پەیكەرەكەی سامان هیدایەت، هاواری ئازادی دەكات

  2018-01-15 12:57      235 جار بینراوە        کۆمێنت
سامان هیدایەت.. پەیکەری هاواری ئازادی

لەسەنتەری شاری مانهایمی ئەڵمانیا، پەردە لەسەر پەیكەری پەیكەرتاشی كورد سامان هیدایەت لادرا.
پەیكەری هاواری ئازادی، نوێترین كاری هونەرمەندی پەیكەر تاشی كورد سامان هیدایەت-ەو لەسەنتەری شاری مانهایمی ئەڵمانیا دانراوەو بیرۆكەی پەیكەرەكەش باس لەنەهامەتییەكانی كۆچبەران دەكات و ژنێك بەجلی كوردییەوەو پیاوێكیش منداڵێكی لەئامێز گرتووەو‌  هاوار بۆ ئازادی دەكەن.
ئەم كارە ماوەی دوو ساڵی خایاندووەو نزیكەی 250 هەزار  یۆرۆی تێچووە.
سامان هیدایەت پەیكەرتاشێكی باشووری كوردستانەو خاوەنی چەندین پەیكەرەو چەند ساڵێكە لەوڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێبووە.

 

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو