پشتیوان نوری، یەکێک لەپاڵەوانەکانی درامای گەردەلول كۆچی دواییكرد

  2018-01-16 18:29      1182 جار بینراوە        کۆمێنت
پشتیوان نوری بەدەوی

پشتیوان نوری بەدەوی، كە یەكێك بوو لەپاڵەوانەكانی درامی گەردەلول و بەشداری لەچەندین كاری هونەری دیكەدا كردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەنەخۆشخانەیەكی شاری سلێمانی بەجەڵتەی دڵ كۆچی دواییكرد.
پشتیوان هاوسەری هونەرمەند هەواڵ عوسمان-ەو باوكی دوو كچە.
لەساڵی ١٩٧٧ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، ساڵی ١٩٩٣ ژیانی هونەری لە پەیمانگای هونەرە جوانەكان لە شاری سلێمانی دەستپێكردووە، بەشداری لەچەندین شانۆگەریدا كردووەو یەكێك بوو لەئەكتەرە دیارەكانی درامای گەردەلول.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو