زاگرۆس، بۆ خەڵات دەچێتە هۆڵەنداو فەرەنسا

  2018-01-18 11:46      344 جار بینراوە        کۆمێنت
گرتەیەک لەفیلمی زاگرۆس

فیلمی سینەمایی (زاگرۆس) لە دەرهێنانی سەهیم عومەر خەلیفە، دوای بەشداربوونی لەچەندین فێستیڤاڵی جیهانی و بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی جیاجیا، بڕیارە بەشداری لە 47مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی رۆتردام و 35مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنۆنای لەفەڕەنسا بكات.
ئەم فیلمە چیرۆكی شوانێك بەناوی زاگرۆس دەگێڕێتەوە كە هاوسەرەكەی خۆی زۆر خۆشدەوێت، بەلای ئەم پیاوەوە كوردستان بەهەشتە، بەڵام هاڤین-ی هاوسەری و كچەكەی رەیهان، روودەكەنە بەلژیكا، ئەمەش وا دەكات زاگرۆس-یش بڕیار بدات بچێتە ئەو وەڵاتە.
بڕیارە 47یەمین خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی رۆتردام لە 24 ئەم مانگە تا 4 شوبات لەشاری رۆتردام لە هۆلەندا بەڕێوەبچێت و فێستیڤاڵی ئەنۆنای-ش، لە 2 تا 12 شوباتی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
فیلمی (زاگرۆس) بەرهەمێكی هاوبەشی بەلژیكاو هۆڵەندایەو لەدەرهێنانی سەهیم عومەر خەلیفەیە.

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو