عومەر فەتاح بۆ وەفدێكی هاوبەشی هێزە سیاسییەكانی رۆژئاوا: چارەسەری ئاشتیيانە بۆ پرسی كورد باشترین بژاردەیە

  2019-06-13 14:29      105 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێک لەکۆبوونەوەکە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (13-6-2019) عومەر فەتاح كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەئامادەبوونی پەروین كاكە حەمە ئەندامی سەركردایەتی و تەحسین نامیق لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوە و هاوڕێ سەنگاو لێپرسراوی سكرتاریەتی كاروباری مەكتەبی سیاسی، پێشوازیكرد لە وەفدێكی هاوبەشی هێزە سیاسییەكانی رۆژئاوا بەسەرۆكایەتی شاهۆز حەسەن هاوسەرۆكی (پەپەدە).
 لەدیدارێكی دۆستانەدا، دۆخی سیاسی و دواگۆڕانكارییەكانی رۆژئاوای كوردستان و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا تاوتوێكران و بیروڕایان لەبارەوە گۆڕایەوە.
عومەر فەتاح لەوتەیەكیدا ئاماژەی بۆ ئەوەدا، كە لایەنە سیاسیەكانی رۆژئاوا لەروانگەی بەرژەوەندی گەلی كوردستان و لەبەرچاوگرتنی هەستیاری دۆخەكە و گۆڕانكارییەكان تەبایی نێوانیان پتەو بكەن و بەرێگای دانوستان و گفتوگۆ كێشەكان چارەسەربكەن. كارگێڕی مەكتەبی سیاسی جەختیكردەوە، چارەسەری ئاشتیانە و دیموكراسیانە بۆ پرسی ڕەوای كورد باشترین بژاردەیە لەبەرژەوەندی هەموولایەكە.  لای خۆشیانەوە وەفدی لایەنە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان سوپاسی پەرۆشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد، بۆ تەبایی لایەنە سیاسییەكان و یەكریزی گەلی كوردستان لەڕۆژئاوای كوردستان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو