لەمەودوا پیادەڕەوانیش سزادەدرێن

  2019-06-15 12:21      331 جار بینراوە        کۆمێنت

بەپێی یاسا نوێیەكەی هاتووچۆی عیراق هەرپیادە رەوێك لەشوێنی تایبەتی پەڕینەوەی شەقامەكان نەپەڕێتەوە بەبڕی 250 هەزار دینار سزا دەدرێت.
لەلێدوانێكدا حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  راگەیاند، بەپێی یاسای هەموار كراوی هاتووچۆی عیراق، هەرپیادەرەوێك لەشوێنی تایبەتی پەڕینەوەی شەقامەكان نەپەڕێتەوە بەبڕی 250 هەزار دینار سزا دەدرێت و هەر حاڵەتێكی نەخوازراویش لە كاتی پەڕینەوەكەدا روویدا، ئەوا پیادەرەو خۆی لێی بەرپرسیارە.
ئاشكراشیكرد، دوای ئەوەی ئەو پڕۆژە یاسایە لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە دەنگی لەسەر دراوە، لە ئێستادا ئاڕاستەی سەرۆك كۆماری عیراق كراوە و دوای ئیمزا كردنیشی، بەمەبەستی جێبەجێكردنی بەسەر فەرماگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆدا دابەش دەكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو