بنكەیەكی سوپای ئەمریكا لەعیراق كرایە ئامانج

  2019-06-15 12:28      864 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی بەرگری عیراق رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە سێ گولە هاوەن بەسەر بنكەی ئاسمانی بەلەد لەپارێزگای سەڵاحەدین كەوتنەخوارەوە.
وەزارەتی بەرگری عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە سێ گولە هاوەن بەسەر بنكەی ئاسمانی بەلەد لەپارێزگای سەڵاحەدین كەوتنە خوارەوە، كە فڕۆكەخانەكە بەشێك لەهێزەكانی ئەمریكاو فڕۆكەی جۆری ئێف 16 ی تێدا جێگیركراوە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی سێ گولە هاوەنەكە، ئاگر لەپووش و گیای دەوروبەری بنكەی ئاسمانیی بەلەد كەوتەوەو لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراو هیچ زیانێكی گیانی لێنكەوتەوە.
جێگەی ئاماژەبۆكردنە، بنكەی ئاسمانی بەلەد بەگەورەترین بنكەی ئاسمانی لەعیراق دادەندرێت و بەدووری 64 كیلۆمەتر دەكەوێتە باكووری بەغداو لەناوەڕاستی هەشتاكاندا لەلایەن كۆمپانیاكانی یوگسلافیا دروستكراوەو رووبەرەكەشی 25 كیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو