بەڕێوەبەرایەتی كارەبا، كاتی دەوامی رێكدەخاتەوە

  2019-06-15 13:43      209 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەرەكانی دەكاتەوە پابەندبن بەدەوامی رەسمی خۆیانەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، لەڕاگەیەندراوێكدا، ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەران دەكاتەوە كار بەسیستمی ئەلیكترۆنی بكرێت بۆ ئامادەبوونیان لەدەوام و لەو شوێنانەشی ئەو سیستمەیان نییە دەبێت كاری پێویست ئەنجام بدەن و تۆماری تایبەتی خۆیان ئامادەبكەن بۆ واژۆی چوون و رۆیشتنەوەی فەرمانبەرەكانیان.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەرەكانی دەكاتەوە لەرۆژی یەكشەممەوە 16-6-2019، كاتی دەوام لە كاتژمێر 8:30 سەرلەبەیانی تا 2:30 دوانیوەڕۆ دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو