تورکیا ھەڕەشە لەئەمریکا دەکات

  2019-06-15 15:33      263 جار بینراوە        کۆمێنت
سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی روسی

تورکیا ھەڕەشەی وەڵامدانەوەی سزاکانی ئەمریکا دەکات و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات ، توركیا وەڵامی ھەر سزایەکی ئەمریکا دەداتەوە گەر بێتوو بەھۆی گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی روسیا بەسەریدا بسەپێنرێت.
مەولود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا بەھۆی کڕینی سیستمەکە سزایان بەسەردا بسەپێنێت  وەڵامی دەدەنەوە.
جەختیشی کردەوە بەھیچ جۆرێک پاشەکشە لە گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی روسیا ناکەن.
ناکۆکییەکانی ئەمریکاو تورکیا لەسەر دۆسیەی سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی روسیا تادێت زیاتر دەبن و دوای ئەوەی ئەمریکا ھەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا کرد ئەگەر سووربێت لەسەر کڕینی سیستمەکە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو