ئەڵمانیا داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشكردنە سەر کەشتیەکەی کەنداو دەكات

  2019-06-15 17:27      75 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای ئەو هیرشەی کرایە سەر کەشتی گواستنەوەی نەوتی کەنداوی عومان ناوچەکە ئاڵۆزبوونێکی مەترسیداری بەخۆوە بینیوە بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەمریکا ئێران بەئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار دەکات، سیاسەتمەدارانی ئەڵمانی هۆشداری ئەدەن و داوا دەکەن لایەنەکان دان بەخۆیاندا بگرن.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پارتی سەوزەکانی ئەڵمانیا كەهاوكات بەرپرسی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیە ئەمڕۆ 15ی حوزەیرانی  2019 داوایکرد لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی بێلایەن لەڕووداوەکە ئەنجامبدرێت و رایگەیاند: بەرلەوەی ڕەوشەکە لەدەست دەرچێ دەبێ ڕێگە لەهەڵەشەیی و بەرپاکردنی جەنگ بگیرێ و ئازادی هاتوچۆی نێودەوڵەتی لەدەریاکاندا پارێزراوبێت.
رولف مۆتسنیش سەرۆکی کاتی فراکسیۆنی پارتی سوسیال دیموکراتەکانی ئەڵمانیا لەبەردەم پەرلەماندا وتی: ئەم قەیرانە نێودەوڵەتیە کەئێستا مەترسی دروستکردووە هەروا بەئاسانی بەسەر ئەوروپادا تێناپەڕێت و کاریگەری خراپی دەبێت. 
راینهارد بوتیکوفەر سەرۆکی فراکسیۆنی سەوزەکان لەپەرلەمانی ئەوروپی دەڵێت: هەردوو لایەنی کێشەکە خەڵکانی توندرەو ڕۆڵی تیا دەبینن و کوێرانە یەکتر دەوروژێنن، داواشیکرد دەرفەتی هێوربوونەوە لەدەستنەدەن و هەوڵەکەی سەرۆک وەزیرانی یابان بەهەند وەرگرن.
ئولریکە دیمر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: هەواڵەکان جێی نیگەرانین و دەبێ لایەنەکان خۆیان بەدوور بگرن لەهەر پەرەسەندنێکی مەترسیدار لەناوچەکەداو وتیشی: لایەنەکان نابێ بچنە بازنەی ئاڵۆزکردن و سوڕانەوە بەدەوری مەترسییەکانداو هێرش بۆسەر ئەو کەشتیانە مەترسیە لەسەر هاتوچۆی دەریایی نێودەوڵەتی و هەڕەشەشە بۆ سەر ئاشتی جیهان.
ئەڵمانیا... شیهاب عوسمان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو