كۆنتینیۆ یەكەم گۆڵی بۆ بەرشە تۆماركرد

  2018-01-20 17:44      757 جار بینراوە        کۆمێنت
فیلیپ كۆنتینیۆ، بەدرێسی یانەی بەرشەوە

فیلیپ کۆتینیۆی بەرازیلی و ئەستێرەی نوێی یانەی بەرشلۆنە تامەزرۆی یارییکردنە بەدرێسی بەرشلۆنەوەو دەیەوێت یەکەم گۆڵ بۆ یانەكەی تۆماربکات.

کۆتینیۆ وێنەیەکی بەدرێسی یانەی بەرشلۆنەوە لەئینستاگرام داناوەو کاتێک یەکەم گۆڵی بۆ بلاوگرانا تۆمارکردووەو لەبەشی پشتەوە لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی دەبیندرێت و بەشداری لە ئاهەنگگێڕانەکەیدا دەکات.

کۆتینیۆ لەیارییەکی ڤیدیۆییدا (PES 2018) یانەی بەرشلۆنەی هەڵبژاردووەو تێیدا بەشداری بەخۆی کردووەو گۆڵێکی تۆمارکردووە، هەربۆیە وێنەی ئەو ساتەی گرتووەو لەئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، راگەیاندنەکانی جیهانیش ئاماژە بەوەدەکەن کۆتینیۆ ئارامی نییەو دەیەوێت بەزوویی بەدرێسی بلاوگراناوە بەشداریبکات و تۆڕی یانەکانی بەرامبەر بهەژێنێت.
کۆتینیۆی تەمەن 25 ساڵ لەگەڵ پۆستکردنی وێنەکەدا نووسیویەتی "تەمەننا دەکەم بەهۆی رێژەی گۆڵەکانمەوە لەبەرشلۆنە ئاهەنگێکی زۆر بگێڕم". 



کۆتینیۆ لەئێستادا بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەی بەرشلۆنە بکات و وابڕیارە بۆ یارییەکەی ئالاڤێس لە 28ی ئەم مانگە بەشێوەیەکی فەرمی یەکەم یاریی بۆ بلاوگرانا ئەنجامبدات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو