میدیاکانی ئەڵمانیا: ناسەقامگیری هەرێمی کوردستان لەبەرژەوەندی وڵاتانی دروسێدا نابێت
میدیاکانی ئەڵمانیا: پیشمەرگە ڕۆڵێکی گەورەی لەڕوبەڕوبونەوەی تیرۆردا بینیوە

  2017-09-28 14:57      622 جار بینراوە        کۆمێنت

پرۆفیسۆر نۆرمان بایتش، پسپۆڕی یاسای نێودەوڵەتی لەزانکۆی هامبۆرگ لەمیانەی دیدارێکی کەناڵیZDFی ئەڵمانیدا رایگەیاند: كورد دەمێکە دەیەوی دەوڵەتێک دامبەزرێنێ ئەگەرچی ئەمریکاو تورکیا لەدژی ریفراندۆم وەستاون، وتیشی: ئەمریکاو تورکیا بەرژەوەندی گەورەیان هەیە نایانەوێ ڕەوشی ناوچەکە ئاڵۆزتربێت بەپێچەوانەی ئیسرائیل کەتاقە دەوڵەتە ئامادەیە دان بەدەوڵەتی کوردیدا بنێت. تورکیا ترسی هەیە ڕیفراندۆم کاریگەریی لەسەر کوردەکانی تورکیا  هەبێت حکومەتی ئێرانیش بەهەمان شێوە  کەهەردووکیان لەکاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردیدا دەست وەردەدەنە ناوچەکە.
ناسەقامگیریی هەرێمی كوردستان لەبەرژەوەندی وڵاتانی دراوسێدا نییە.
ڕۆژنامەی هاندسبلاتی ئەڵمانی نوسیوویەتی: لەدواجاردا ناسەقامگیری هەرێمی کوردەکان لەبەرژەوەندی ووڵاتانی دراوسێ نابێ، بەدیاریکراوی تورکیا سودمەندبووە لەکوردەکانی عێراق و ئەو ناوچە سەربەخۆیە لەنەوەدەکانەوە ناوەندی سەقامگیریە،


پێشمەرگە رۆڵێكی گەورەی لەروبەڕووبوونەوەی تیرۆردا بینیوە

 رۆژنامەكە دەشڵێت: پیشمەرگە ڕۆڵێکی گەورەی لەڕوبەڕوبونەوەی داعشدا بینیوە، ئەم ڕاستیە لای ئەمریکی و ئەوروپیەکانیش هەروا دەبینرێ و حکومەتی ئەڵمانیاش  بەچەک و زەخیرەی سەربازی و چەکی تانک شکێن پشتگیری پێشمەرگە دەکات و سەرەڕای ئەوەی کە لەگەڵ ڕیفراندۆمی سەربەخۆییدا نین، بەلام ئەمە کاریگەری لەسەر ئەو هاوکارییە سەربازیانە بۆ پێشمەرگە دانەناوە.
ڕۆژنامەی دی ڤیلت-یش نووسیویەتی: دەستبەرداربوونی کوردەکان لەسەربەخۆیی کارێکی ڕاست نیە.

كوردەكان خاوەنی دیموكراسییەتێكی سەركەوتوون

 ڕۆژنامەی تاگس تسایتۆنگ: بەهەمان شێوە لەسەر ڕیفراندۆم نوسیویەتی: ئەوەی بۆ فەلەستینیەکان حەڵاڵە بەچ هەقێک لەکوردەکان حەرام دەکرێ، کوردەکانیش زمانی تایبەتی خۆیان هەیە، گەلێکی جیاوازن لەناوچەکە ئەوان بەپێچەوانەی فەلەستینیەکانەوە خاوەنی دیموکراسیەتێکی سەرکەوتوون و پەرەیان بەدامەزراوەکانیان داوە، رۆژنامەكە ئەوەشی نووسیوە: تەنانەت بێ ئەوەی پشتگیری بەردەوامی یەکێتی ئەوروپایان هەبێت..کەچی سەرکردایەتی کورد پێشوازیان لەکەمینەکانی تری عێراق کردووە کەلەناوچەکانی خۆیان لەترسا ڕایانکردوەو ئەوان باوەشیان بۆ کردونەتەوە.
رۆژنامەکە دەڵێت: کەس پێی خۆش نییە عێراق دابەشکرێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕازی نییە بەجیابونەوە، بەلام چاوەڕوانیش دەکرێ لەدوای ئەوەی کەعێراق دەستبەرداریان دەبێ هەر خۆیان لەڕوبەڕوبونەوەی داعشدا بمێننەوەو هاوکارییان نەکەن، ئەمەش لەڕاستیدا واقعی و کارێکی ڕاست نییەو سەدانی بەڕەگەز کورد لەئەڵمانیاو وڵاتانی تری ئەوروپا چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەکرێ خۆپیشاندان دەستپێبکەن.


كاتی رۆیفراندۆم گونجاو بووەو كوردەكانی مافی خۆیانە چارەنووسی خۆیان دیاربكەن

ئیرتان تۆبراک سەرۆکی ڕەوەندی کوردیش ڕەخنەی توندی ئارستەی سیاسەتمەدارانی ئەڵمانیا کردو هەڵوێستی ئەوانی سەبارەت بەریفراندۆمی سەربەخۆیی بەشەرمەزاری ناوبردو پێیوایە ریفراندۆمی کوردستان دەرفەتێکی گونجاوو پرۆسەیەکی دیموکراسیە لەناوچەیەکدا کەلێوان لێوە لەتوندوتیژی و هەڵوێستێکی لەو جۆرەی دژ بە ڕیفراندۆم شێوازو بڕیارێکی نەگونجاوە، پێشیوایە کاتی ریفراندۆم بەپێچەوانەی ئەوانەوە کەدەڵێن کاتێکی گونجاو نەبوو ڕونیکردۆتەوە دیاریکردنێکی ڕاست و پیادەکردنی پرۆسەو مافێکی دیموکراسیەو مافێکی ڕەوای دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسینە بۆ کورد.
میدیاکانی ئەڵمانیا ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمیان بڵاوکردەوەو کەناڵە فەرمیەکانی ZDF و ARD  بەمانشێتی هەواڵی گەرم ئاماژەیان دا بەوەی,92,73%ی خەڵکی کوردستان بەبەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی داوە. 
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:







بابەتی زیاتر

كەش و هەوا 2018-04-24 11:08

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو