ئایفۆنی 8 كێشەی تێدایەو كۆمپانیای ئەپڵیش بەڵێنی چارەسەركردنی دەدات

  2017-09-28 15:25      290 جار بینراوە        کۆمێنت

ژمارەیەك لەبەكارهێنەرانی ئایفۆنی 8 كەماوەیەكی كەمە كۆمپانیای ئەپڵ خستوویەتییە بازاڕەوە سكاڵایان كردووە كەئایفۆنە نوێیەكە كێشەی تێدایەو لەكاتی پەیوەندیكردندا كێشەی دەنگ هەیەو كۆمپانیای ئەپڵیش بەڵێنی چارەسەر دەدات.
ژمارەیەك بەكارهێنەرانی ئایفۆنی 8 رایانگەیاند: كەمۆبایلە نوێكەیان لەكاتی پەیوەندیكردنی ئاسایی و فەیس تایم خشەخش و دەنگەدەنگ لەپەیوەندیكردنەكەدا هەیە.
تیرێزا میشێل یەكێك لەبەكارهێنەرانی ئایفۆنی 8 بەڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی راگەیاندووە: چەند جارێك مۆبایلەكەی كوژاندووەتەوەو دایگیرساندووەتەوە، بەڵام كێشەكە هەر بەردەوامە.
بەپێی ماڵپەڕی زە ڤێرج-ی بەریتانیش كەتایبەتمەندە بەهەواڵی تەكنۆلۆژیا كۆمپانیای ئەپڵ دانی بەكێشەكەدا ناوەو بەڵێنی داوە بەزووترین كات چارەسەری بكات.

لەناوەڕاستی ئەم مانگە كۆمپانیایئەپڵ ئایفۆنی 8ی خستە بازاڕەوەو لەدوای چەند رۆژێك بەكارهێنەرانی تووشی ئەم گرفتە هاتوون. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو