حاكم قادر: كار بۆ دەستەبەری مافەكانی پارێزەران بكەن

  2019-06-15 20:55      134 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێك لەكۆبوونەوەكە

ئامادەكارییەكان بۆ سەركەوتنی لیستی (شكۆی پارێزەر) لەكۆنگرەی سەندیكای پارێزەرانی كوردستاندا كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ 15-6-2019 حاكم قادر حەمەجان لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەگەڵ  ژمارەیەك پارێزەر كۆبۆوە.
لەكۆبوونەوەكەدا حاكم قادر لەمیانی وتەیەكیدا تیشكی خستە سەر گرنگی پرۆسەی هەڵبژاردن وەك پرسێكی دیموكراسی و رایگەیاند كە پێویستە كاندیدە پارێزەرەكانی لیستی (شكۆی پارێزەر)ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كار بۆ دەستەبەری مافەكانی پارێزەران بكەن و بۆ گەیشتن بەئامانجەكانیان و بەرز ڕاگرتنی پێگەو پیشەیی پارێزەر بەتایبەت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی كۆمەڵگا لەپێناو سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دادگاكانی هەرێم و داكۆكیكاری سەرسەختی هاوپیشەكانیان بن.
هەر لەو ڕووەوە داوای لەسەرجەم پارێزەران كرد، تا لەداهاتوودا مافەكانیان پارێزراو بێت و دەنگ بە كاندیدە پارێزەرەكانی لیستی (شكۆی پارێزرە) بدەن بەو ئومێدەی شكۆیان پارێزراوبێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو