بەغدا دەستی بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێم كرد

  2019-06-15 21:07      120 جار بینراوە        کۆمێنت
حكومەتی عێراق دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەولێر و سلێمانی دەكات

حكومەتی عێراق دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەولێر و سلێمانی دەكات و بۆ ئەم ساڵیش 340 ھەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی ھەرێمی كوردستان وەردەگرێت.
نەوزاد ئەدھەم بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێمی كوردستان راگەیاند: وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدادەوە دەستیپێكردووە و لە 9ی ئەم مانگەوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی سنووری مەخموور و لە 13ی مانگیشەوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی دھۆك كراوە، لە 16ی مانگیشەوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی ھەولێر و سلێمانی دەكرێت.
وتیشی: 100 ھەزار تۆن لە ھەولێر و 112 ھەزار تۆن لە دھۆك و 80 ھەزار تۆن گەنم لە سلێمانی و 20 ھەزار تۆن لە ھەڵەبجە و  28 ھەزار تۆن گەنم لە گەرمیان وەردەگیرێت، كۆی گشتیش دەكاتە 340 ھەزار تۆن، لەبارەی پێدانی پارەی گەنمیش بە جووتیاران، نەوزاد ئەدھەم وتی: بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دەبێ لە ماوەی كەمتر لە دوو ھەفتەدا پارەی گەنمەكە بۆ جووتیاران بنێردرێت.
لەكوردسات نیوز-ەوە

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو