بەفەرمی، بەرشەلۆنە ماڵئاوایی لەیەكێك لەپایەكانی دەكات

  2018-01-24 15:02      186 جار بینراوە        کۆمێنت
یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە لەكاتی راهێناندا

خافیار ماسكەرانۆی ئەرچەنتینی لەدوای یاریكردنی لەرێزەكانی بانەی بەرشەلۆنە بۆ ماوەی 7 ساڵ ونیو ئەو یانەیە بەجێدەهێڵێت.
یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند وابڕیارە رۆژی 25_1_2018 ماسكەرانۆ لەئاهەنگێكی شایستەدا ماڵئاوایی لەهەوادارانی بكات لەیاریگای كامپنۆ پێش دەستپێكردنی یاری نێوان یانەی بەرشەلۆنە و ئیسپانیۆل.
چاوەڕواندەكرێت ماسكەرانۆی تەمەن 33 ساڵ گرێبەست لەگەڵ یانەی هێبی چینیدا ببەستێت.
 ئەم یاریزانە ئەرژەنتینییە مێژوویەكی پڕ سەركەوتنی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تۆماركردووە، و ماوەی 7 ساڵ و نیوە لەیانەكەدا یاریدەكات و بەشداری 334 یاری كردووە تائێستاش 18 ناسناوی بەدەستهێناوە.

سەرچاوە: RTarabic

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو