خراپی ریاڵ مەدرید، زێدان دوور دەخاتەوە

  2018-01-25 12:00      158 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای ئەو دۆڕانەی كە دوێنێ شەو بەرامبەر یانەی لیگانیس، رووبەڕووی یانە شاهانەیەكە بۆوە، كە بەهۆیەوە ماڵئاوایی لەجامی شای ئیسپانیا كردو هێندەی تر ئەم یانەیەی بێهیوا كرد لەبەدەستهێنانی نازناوەكانی ئەمساڵدا، زێدان-ی راهێنەر شكستەكەی خستە ئەستۆی خۆی.
لەیارییەكەی دوێنێ شەوی قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید 2-1 بەلیگانیس دۆڕاو بەمەش ماڵئاوایی لەخولەكە كرد، دوابەدوای ئەوە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا زەینەدین زێدان-ی راهێنەر رایگەیاند: من لە یاریزانەكان تووڕەنیم و خۆم بەرپرسیارێتی ئەو شكستە هەڵدەگرم.
وتیشی: من هەمیشە بەئەرێنی بیردەكەمەوەو داوای لێبوردن لە هاندەرانی یانەكە دەكەم.
هەر لەكۆنگرەكەدا ئاماژەی بەوەكرد كە تائێستا یەكلایی نەبۆتەوە ئەم وەرزە بۆ ریاڵ خراپترین دەبێت یان نا، بەڵام  نەیشاردەوە كە یانەكەیان ئەنجامەكانی خراپن و هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر.
سەبارەت بەوازهێنانیشی لەراهێنەرایەتی ریاڵ، زێدان وتی: ئەگەر بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا سەرنەكەون، مانەوەی لە یانەكەدا لە ژێر پرسیاردایە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو