سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، لەگەڵ یەكێتی كۆدەبێتەوە

  2019-06-16 10:47      437 جار بینراوە        کۆمێنت
سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو لەگەڵ یەكێتی و پارتی كۆ دەبێتەوە

ئەمڕۆ یەك شەممە، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ شاندێكی یەكێتی كۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی PUKnow ئەمڕۆ 16-6-2019، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی كۆدەبێتەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
جێی ئاماژەبۆكردنە، هەر لەكۆبوونەوەكەی دوێنێی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا، باس لەپێكهێنانی وەفدێك كرا بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی و وەفدی یاوەری، كە بڕیارە ئەمڕۆ لەبارەی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتەوە سەردانی یەكێتی بكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو