گرێبەستەكەی پیكێ تا ساڵی 2022 نوێدەكرێتەوە

  2018-01-30 11:10      225 جار بینراوە        کۆمێنت
پیکێ.. بەرگریکاری بەرشەلۆنە

یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند كە گرێبەستەكەی پیكێ-ی بەرگریكاری یانەكەی تا ساڵی 2022 نوێدەكاتەوە.
لەبەرامبەردا پیكێ ئاماژەی بەوەكردووە كە ماوەی 14 ساڵە لەگەڵ ئەم یانە كەتەلۆنییە بەردەوامەو خۆشحاڵی خۆشی بەنوێكردنەوەی گرێبەستەكەی راگەیاندو هیوایخواست تا كۆتایی تەمەنی یاریكردنی هەر لەو یانەیەدا بمێنێتەوە، وتیشی: هەرگیز بیرم لەوە نەكردۆتەوە كە یانەكەم بەجێبهێڵم، چونكە تەنیا خۆم لەدرێسی بەرشەدا دەبینمەوە.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا جۆسیب ماریا بارتۆمیۆ سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە باسی لەرۆڵی پیكێ كرد لەیانەكەیی و ئاماژەی بەوەكرد كە ئەو یاریزانە خاوەنی ئەزموونێكی باشە لەیانەكەداو هەروەها بەكەسێكی دڵسۆزی یانەكەی ناویبرد.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو