كاریگەری و زیانەكانی توندوتیژی بەرامبەر منداڵ

  2017-09-30 18:29      208 جار بینراوە        کۆمێنت

توندوتیژی بەرامبەر منداڵان كاریگەریی زۆر خراپ لەسەر منداڵە بەجێدەهێڵێت و بەپێی نوێترین توێژینەوەكانیش لەجیهاندا رۆژانە منداڵان رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوەو دامەزراوەیەكی ئەمریكیش لێكۆڵینەوەیەكی لەوبارەیەوە بڵاوكردووەتەوەو رایدەگەیەنێت: لەچوار منداڵ 3 منداڵ لەجیهاندا توندوتیژیان بەرامبەر دەكرێت بەبێ جیاوازی لەسەرجەم وڵاتانی دەوڵەمەندو هەژاریشدا.
دامەزراوەی ناساندنی توندوتیژكردن لەمنداڵیدا كە بارەگاكەی لەنیویۆركی ویلایەت یەكگرتووەكانی ئەمریكایە، لەنوێترین لێكۆڵینەوەیدا لەژێر ناوی لەكاتی منداڵیدا توندوتیژی بوەستێنن رایگەیاند: لەكۆی 4 منداڵ لەجیهاندا سیانیان توندوتیژیان بەرامبەر دەكرێت، ئەمەش بەبێ جیاوازی لەنێوان وڵاتانی هەژارو دەوڵەمەندا، دەشڵێت: توندوتیژیكردنی لەمنداڵیدا پەیوەندی بەتوندوتیژیكردنەوە هەیە لەگەڵ ژنانداو ئەو منداڵانەی كەخراپ مامەڵە كردن لەدایكیان دەبینن ئەوانە قوربانین و كەگەورەش دەبن كرداری توندوتیژی دەنوێنن كەڕێژەی منداڵان لەجیهاندا یەك ملیارو 700 ملیۆنن.
لێكۆلێنەوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە توندوتیژییەكان جیاوازن و لەنێویاندا شەڕكردن و لێدان و دەستدرێژی سێكسی و سزادانی جەستەیی لەماڵەوەو قوتابخانە.
لەلێكۆڵینەوەكەدا توێژەرەكان تەركیزیان لەتوندوتیژی ئەو كەسانە كردووەتەوە كەبەرامبەر بەمنداڵان ئەنجامیانداوە.
ریما سوپر امانیان بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دامەزراوەكە رایگەیاند: توندوتیژی سۆزداری و جەستەیی منداڵان لەتەمەنی 2 ساڵییەوە دەستپێدەكات، دەشڵێت: توندوتیژی كارێكی دوور لەڕۆشنبیرییەو هەڵەیە ئەگەر وابزانیت لێدان بەسوودە، كەئەمە لەهەندێك لەكۆمەڵگەكاندا بەشێوەیەك لەشێوەكان بەكاردەهێنرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو