هۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شۆڕش دوای شەش مانگ لەنۆژەنكردنەوە كرانەوە

  2019-06-16 11:48      698 جار بینراوە        کۆمێنت
بەئامادەبوونی چەند لایەن و بەریرسێك هۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شۆڕش كرانەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە، بەئامادەبوونی لێپرسراوی هێزەكانی 70ی وەزارەتی پێشمەرگەو ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شۆڕش كرانەوە.
چالاك قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕشی فێركاری رایگەیاند: دوای شەش مانگ لەنۆژەنكردنەوەو فراوان كردنیان، ئەمڕۆ 16-6-2019، هۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەكە بەشێوازێكی مۆدێرن كرانەوەو لەئایندەیەكی نزیكدا نەشتەرگەرییەكان لەنەخۆشخانەكەمان دەستپێدەكەنەوە.
چالاك قادر باسی لەوەشكرد، لەداهاتوودا ژمارەی نەشتەرگەرییەكان لەنەخۆشخانەكەمان دوو هێندەی ئێستا زیاتر دەبن و خزمەتی زیاتر پێشكەش بە هاووڵاتیانی سنوورەكە دەكەین.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو