ڤالڤێردی هۆكاری یەدەگ بوونی مێسی ئاشكراكرد

  2018-02-05 13:35      362 جار بینراوە        کۆمێنت
مێسی.. ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە

دوای ئەوەی لەیارییەكەی دوێنێی خولی ئیسپانیادا، كە بەیەكسانبوون بۆ هەریەك لەبەرشەلۆنەو ئیسپانیۆڵ كۆتاییهات، یەدەگ بوونی مێسی لەو یارییەدا بووە هۆی باس و خواسی هاندەران و راگەیاندنەكان.
لەیارییەكی هەفتەی ٢٢ی خولی یانەكانی ئیسپانیادا یانەی بەرشەلۆنە بووە میوانی یانەی ئیسپانیۆڵ و یارییەكەش بەگۆڵێك بۆ هەرلایەك كۆتایی هات و لەیاریەكەشدا مێسی كە ئەستێرەی یەكەمی یانەكەیە یەدەگ بوو.
لەبەرامبەر ئەو رەخنانەشی كە رووبەڕووی بۆوە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هۆكاری یاری پێنەكردنی مێسی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە لیۆ یاریی زۆری یەك لەدوای یەكی ئەنجامداوە، هەر بۆیە بەپێویستی زانیوە كەمێك پشووی پێبدات.
ڤاڵڤێردی ئاشكراشیكرد كە ئەوە شێوازێكەو بەرامبەر سەرجەم یاریزانەكان پەیڕەوی دەكەن و پێشتر پلانی بۆ ئەوە داڕشتبووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو