بەداهاتی كۆنسێرتەكە، هاوكاری منداڵان دەكەن

  2018-02-06 15:46      256 جار بینراوە        کۆمێنت
پۆستەری کۆنسێرتەکە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەهاوبەشی رێكخراوی نازی بێسەرپەرشتان كۆنسێرتێكی موزیك و گۆرانی لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەبەن و داهاتی كۆنسێرتەكەش بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت دەبێت.
ئەم كۆنسێرتە كە بەهاوكاری گروپی موزیكی سەهەند و هونەرمەند ڕەوا جەمال رۆژی شەممەی داهاتوو 10-2-2018 كاتژمێر 5 ی ئێوارە لە هۆڵی تەلاری هونەر بەڕێوەدەچێت، كەسانی خێرخواز ئاوێزانی موزیك و گۆرانی دەبن و لە بەرامبەریشدا بەكڕینی بلیتێك خێرێك ئەنجامدەدەن، كە داهاتەكەی بۆ منداڵانی ناو خانەكان و دەرەوەی خانەكان  و هەروەها منداڵانی ناو چاكسازی ژنانیش دەگرێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو