یارییەكەی ریاڵ و پاریس سان جێرمان بازاڕی رەشی گەرمکردووە

  2018-02-06 21:38      381 جار بینراوە        کۆمێنت

لەماوەیەكی زۆر كورت و پێوانەییدا، سەرجەم بلیتەكانی یاری نێوان ریاڵ مەدریدو پاریس سان جێرمان لەیاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگدا فرۆشران.
بڕیارە رۆژی 14ی ئەم مانگە یانەی ریاڵ لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەیاری چووندا میوانداری یانە پاریسیەكە بكات و هەوادارانی بینینی یاریەكەش بەپەرۆشەوە لەماوەیەكی زۆر كورت و پێوانەییدا كە 37 خولەك بوو، سەرجەم بلیتەكانیان كڕیوە كە ژمارەیان 81 هەزارو 44 بلیتە.
پێگەی یانە شاهانەیەكە (ماركا) بڵاویكردۆتەوە هیچ بلیتێكی یارییەكە نەماوەو لەبەرامبەر ئەوەشدا  ژمارەیەكی زۆری هاندەران لەسەرتاسەری جیهان داواكاریان پێشكەش كردووە بۆ دەستكەوتنی بلیتی یارییەكە.
پێگەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە بەشێك لە ئەندامانی یانەكە بڕیاریانداوە بلیتی یارییەكە لەبازاڕی رەشدا بفرۆشن، كە نرخی بلیتەكەش لەبازاڕی رەشدا گەیشتۆتە 24 هەزار یۆرۆ، لەكاتێكدا گرانترین نرخی بلیتی یارییەكە بە 235 یۆرۆ فرۆشراوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو