دایك‌و كچێك لەیەك كاتدا منداڵیان دەبێت

  2017-10-01 12:07      473 جار بینراوە        کۆمێنت
فاتمە و غادەی كچی‌و منداڵەكانیان لەنەخۆشخانە

فاتمە بیرینجی(42) ساڵ‌و غادە بیرنجی كچی(21) ساڵ لەهەمان كاتدا منداڵیان بوو، ئەوەش پاش ئەوەی لەولایەتی قۆنیای ناوەڕاستی توركیا، پزیشكەكان نەشتەرگەرییان بۆ كردن.

بەگووتەی پزیشكەكان، ئەمە یەكەمجار لەجیهاندا دایك‌و كچێك لەیەك كاتدا منداڵیان ببێت.

فاتمەو كچەكەی كە توركمانی سوریان، سێ‌ ساڵ لەمەوبەر، بەهۆی قەیرانی سوریاوە پەنایان بۆ توركیا بردووە.

فاتمەو غادەی كچی ناوی رەجەب‌و تەیب-یان لەهەردوو كوڕەكەیان ناوە، وەكو خۆشەویستییەك بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەركۆماری توركیا.

سەرچاوە: RT
داڕشتنەوە وەرگێڕانی: بەشی كوردی puknow

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو