ئەو فڕۆكەیەی حەپەكەی هێناوە توركییە
بەغدا..دەستبەسەر 7 ملیۆن حەپی هۆشبەردا گیرا

  2018-02-09 18:28      700 جار بینراوە        کۆمێنت
لە فڕۆكەخانەی بەغدا دەستبەسەر زیاتر لە 7 ملیۆن حەپی هۆشبەردا گیرا

ئەمڕۆ هەینی، کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق،  دەستبەسەرداگرتنی  زیاتر لە حەوت ملیۆن حەپی ھۆشبەری لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوی ھێڵی ئاسمانی عێراق، ئەمڕۆ دەستگیراوە بەسەر حەوت ملیۆن و ٣٧٨ ھەزار و ٥٦٠حەپی ھۆشبەردا، لە جۆری ئارتین.

دەستەی دەستپاکی عێراق، بڵاویکردەوە، بە ھاوکاری نوسینگەی پشکنەری گشتی لە دەزگای ھەواڵگری نیشتیمانی توانراوە دەست بەسەر ئەو حەپانەدا بگرن.

روونیشكراوتەوە كە ئەو فڕۆكەیەی حەپە هۆشبەرەكانی هێناوە، سەر بەهێڵی ئاسمانی توركیایەو حەپەكانی بەترانزێت لەچینەوە هێناوەو دروستكراوی ئەڵمانیایە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو