وەزارەتی نەوت: عیراق لەمانگی رابردوودا 108 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

  2018-02-10 13:59      78 جار بینراوە        کۆمێنت
عێراق لە مانگی رابردوودا لە كێڵگەكانی ناوەراست و باشوور بەبەهای زیاتر لە 6.85 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، كە لە مانگی رابردوودا لە كێڵگەكانی ناوەراست و باشوور بەبەهای زیاتر لە 6.85 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە. 

وەزارەتەكە  لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو كە عێراق لەمانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە 108 ملیۆن بەرمیل لە نەوتی خاوی لە كێڵگەكانی ناوەراست و باشووری وڵات فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە کۆی داهاتی ئەو نەوتە فرۆشراوە، گەیشتووەتە 6.85 ملیار دۆلار، بەو پێیەی بەتێکڕا هەر بەرمیلێک بە 63.29 دۆلار فرۆشراوە.

سەرچاوە: ئاژانسی رۆیتەرز
ئامادەكردنی: بەشی كوردی PUKNOW

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو