پێنتاگۆن: تانکی ئەبرامز لە حەشدی شەعبی وەرگیرایەوە

  2018-02-10 18:55      561 جار بینراوە        کۆمێنت
تانكێكی ئەبرامزی ئەمریكی

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا( پێنتاگۆن) رایگەیاند: هەندێک لە گرووپە چەکدارەکانی ناو حەشدی شەعبی تانکی پێشکەوتووی جۆری "ئەبرامز"یان لابووە و بەکاریشیان هێناوە. هەروەها رایدەگەیێنێت، تانکەکان لەو گرووپە وەرگیراونەتەوە و دراونەتە هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

ئێریک پاهۆن، وتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا بۆیان روونبووەوە کە هەندێک چەکی ئەمریکی
، لەوانەش تانکی جۆری ئەبرامز گەیشتووەتە دەستی هەندێک لە گرووپەکانی حەشدی شەعبی و دواتریش ئەو جۆرە چەکانە لەلایەن ئەو گرووپانەوە لە شەڕی دژی داعش بەکارهێنراون. 

گوتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، ژمارەی تانکەکان نزیکەی 9 دانە بوون و ئێستاش تەواوی ئەو تانکانە گەڕێندراونەتەوە بۆ دەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق. 

حەشدی شەعبی و سوپای عیراق لە مانگی ئۆكتۆبەری رابردوودا تانكی ئەبرامز-یان لەدژی هێزی پێشمەرگە بەكارهێنا و یەكێك لەو تانكانەش تێكشكێندرا.

سەرچاوە: رووداو

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو