دەرمانێكی یابانی بۆ لەناوبردنی ئەنفلۆنزا لە 24 كاتژمێردا

  2018-02-11 13:00      152 جار بینراوە        کۆمێنت
بڕیارە ئەو دەرمانە نوێیەی یابان لەمانگی ئازاری داهاتوودا بكەوێتە بازاڕەكانەوە

لەكاتێكدا ئەمریكاییەكان لەم زستانەدا رووبەڕووی  خراپترین شەپۆلی پەتای ئەنفلۆنزا بووەتەوە كە لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە، كۆمپانیایەكی تایبەتمەند لەبواری بەرهەمهێنانی دەرمان حەپێكی پەرەپێداوە كە لەماوەی یەك رۆژدا ئەنفلۆنزا لەناودەبات.

كۆمپانیا یابانییەكە رایگەیاندووە كە دەرمانی "شیونوغی" هێزێكی زیاتری هەیە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەكەدا بەشێوەیەكی خێرا.

دەرمانە نوێیەكە بەشێوازێكی جیاواز لە دەرمانەكانی تری ئەنفلۆنزا كاردەكات و رێگریی دەكات لەوەی ڤایرۆسەكە بەسەر خانەكانی لەشی مرۆڤدا زاڵ بێت.

بڕیارە ئەو دەرمانە نوێیەی یابان لەمانگی ئازاری داهاتوودا بكەوێتە بازاڕەكانەوە.

سەرەچاوە: سكای نیوز عەرەبییە
داڕشتنەوەو وەرگێڕانی: بەشی كوردی PUKNOW

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو