فڕۆكەیەكی روسی كەوتەخوارەوەو تەواوی سەرنشینەكانی گیانیان لەدەستدا

  2018-02-11 20:22      252 جار بینراوە        کۆمێنت
فرۆکەکە دوای ١٠ خولەك لەبەجێهێشتنی فرۆکەخانەی دۆمۆدێدۆڤۆی مۆسکۆ پەیوەندی بە ڕادەرەکانی چاودێریەوە نەماوە

ئەمرۆ یەكشەممە، فرۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ڕووسی سەربەهێڵی فرۆکەوانی ساراتۆڤ کە ٧١ سەرنشینی تێدابوو، دوای ماوەیەکی کەم لەفڕینی  لەناوچەیەکی نزیک مۆسکۆکەوتەخوارەوە.

ئاژانسی تاسی رووسی بڵاویکردوەتەوە، لەکەوتنەخوارەوەی فڕۆکە رووسییەکەدا کە 71 سەرنشینی تێدا بووە، هیچ کامیان رزگاریان نەبووەو سەرجەمیان گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ئاژانسەکە، فرۆکەکە دوای ١٠ خولەك لەبەجێهێشتنی فرۆکەخانەی دۆمۆدێدۆڤۆی مۆسکۆ پەیوەندی بە ڕادەرەکانی چاودێریەوە نەماوە. 

فرۆکەکە ٦٥ گەشتیارو ٦ ئەندامی دەستەی فرۆکەکەی هەڵگرتبوو لەئەنجامی کەوتنەخوارەوە و تێکشکانی فرۆکەکەدا هەر ٧١ سەرنشینی فرۆکەکە گیانیان لەدەستدا.

فرۆکەکە لە مۆسکۆوە بەرەو شاری ئۆرسکی ڕووسیای نزیك سنوری کازاخستان فڕیوە. دوای کەمێك پاشماوەی فرۆکەکە بەتێکشکاوی دۆزراوەتەوە و هیچ لەسەرنشینانی فرۆکەکە رزگاریان نەبووە. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو