بەڤێدیۆ: شەڕڤانان بارەگای سوپای توركیایان لە عەزاز خاپووركرد

  2018-02-12 00:42      936 جار بینراوە        کۆمێنت
چركەساتی گڕتێبەردانی بارەگاكەی سوپای توركیا

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە كە تێیدا بەچەكی قورس بارەگای سوپای توركیا-یان لە عەزاز بە تەواوەتی ڕووخاندووە.

ناوەندەكە لەراگەیەندراوێكیشدا ئاماژەی بەوەكردووە، چالاكییەكیان بۆسەر بارەگای سوپای توركیا لە عەزاز ئەنجامداوەو بەتەواوەتی بارەگاكەیان ڕووخاندوو.

ئەوەش ئاشكراكراوە كە لە چالاكییەكەدا چوار تانكی سوپای توركیا تێكشكێنران،  پێنج سەربازی ئەو وڵاتەش كوژران، كۆگایەكی چەكی قورس بە تەواوەتی تێكدراوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو