عیراق پێویستی بەزیاتر لە 88 ملیار دۆلارە

  2018-02-12 14:53      75 جار بینراوە        کۆمێنت
موسڵ.. یەکێک لەشارە وێرانەکانی عیراق

بەهۆی ئەو هەموو شەڕو وێرانكارییەی كە لەجەنگی دژ بەداعش بەسەری هات و بەهۆی قەیرانی ئابووریشەوە، عیراق زەرەرو زیانێكی زۆری بەركەوتووەو بۆ ئاوەدانكردنەوەو بنیاتنانەوەشی پێویستی بە 88.2 ملیار دۆلارە.
قوسەی عەبدولفەتاح بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پلاندانانی عیراق كە ئێستا بەشدارە لە كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عیراق لە وڵاتی كوێت رایگەیاند، بەهۆی  شەڕی داعش و ئەو وێرانكارییانەی كە بەسەر ناوچە تازە ئازادكراوەكاندا هاتووە، عیراق پێویستی بە زیاتر لە 88 ملیار دۆلارە بۆ ئاوەدانكردنەوەو بنیاتنانەویە ئەو ناوچانە.
وتیشی: لەئێستا عیراق پێویستی بە 22 ملیار دۆلارە بەشێوەیەكی خێراو دروستكردن و دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوونیش پێویستی بەزۆرترین هاوكاری هەیە.
ئەمڕۆ كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عیراق لە وڵاتی كوێت بەبەشداری سەدان كۆمپانیای گەورەی جیهان و نوێنەری چەندین وڵات دەستی بە كارەكانی كردو ئامانج لێی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكارییە بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوە بنیاتنانەوەی ئەو ناوچانەی كە بەهۆی شەڕی داعشەوە وێرانكارییان بەسەرداهاتووەو بڕیاریشە ماوەی سێ رۆژ بخایەنێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو